کوردستانی
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا: لێدوانه‌كانى باره‌گاى بارزانى بێ رێزین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ سێشه‌ممه، وته‌بێژێك به‌ناوى باره‌گاى بارزانى، هێرشیكرده سه‌ر ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى، سه‌رۆكى مه‌هه‌په‌ى توركیا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا داواى روونكردنه‌وه‌ى به‌په‌له له باره‌گاى بارزانى ده‌كات.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا بڵاویكرده‌وه "ئەو بەیاننامەیەی لەلایەن نوسینگەی وتەبێژی سەرکردایەتیی بارزانیەوە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی مەهەپەی كردووەتە ئامانج، هەم لە ناوەڕۆک و هەم لە زمانەکەیدا جێگای قبوڵ نییە".
وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوا لە سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، سەبارەت بەم لێدوانە بێ رێزی و ئیستفزازییە، کە تۆمەتی بێ بنەمای تێدایە، روونکردنەوەی بخاتەڕوو و بەپەلە رێوشوێن لە بەرامبەر بەرپرسیارانی بگرێتەبەر".
ع
بیروڕا


