ئابووری
نرخى خزمه‌تگوزارى سیتییه‌كان رێكده‌خرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
قائیمقامییه‌تى سلێمانى بڕیاریداوه پێداچوونه‌وه به نرخى پاره‌ى خزمه‌تگوزاریی سیتییه‌كان بكات و پاره‌كه‌ش كه‌مبكاته‌وه.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكرده‌وه "لیژنەیەکی باڵای بۆ پێداچونەوەی نرخ و جۆرێتیی خزمەتگوزارییەکان لە سیتییەکانی شارەکە پێکهێنراوه، کار دەکات بۆ ئەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکان و کرێ لە سیتییەکان رێکبخاتەوە.".
باس له‌وه‌ش كراوه "لیژنەکە کار بۆ ئەوە دەکات بۆ لەمەودوا زۆری و شێوازی خزمەتگوزارییەکان ببێتە پێوەر بۆ دانانی نرخ، لیژنەکە کار بۆ ئەوە دەکات کە نرخەکان و کرێ یەک بخرێن".
ئه‌كره‌م فه‌تحوڵا، دانیشتوى یه‌كێك له سیتییه‌كان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سیتییه‌كان ئه‌و پاره‌ى كه دانراوه بۆ خزمه‌تگوزارییان زۆره، سیتى هه‌یه شایه‌نى ئه‌وه‌یه 20 بۆ 25 هه‌زار خزمه‌تگوزاریی هه‌بێت، به‌ڵام 45 هه‌زار دینار له دانیشتوانى وه‌رده‌گیرێت".
وتیشى "ئه‌وه‌ى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ده‌یكات هه‌نگاوێكى گرنگه و دانیشتوانى سیتییه‌كانیش لێى رازى ده‌بن".
ع
بیروڕا


