کوردستانی

هاوڵاتییانی شارەزوور هاوکاریی بۆ چەمچەماڵ کۆدەکەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییانی شارەزوور هاوکاریی بۆ چەمچەماڵ کۆدەکەنەوە
مەودا میدیا-

هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ لە قەزای شارەزوور راگەیەندرا کە ژمارەیەک لە رێکخراوەکان و خێرخواز و هاوڵاتییان بەشدارییان تێداکردووە.

ئامانج محەمەد، سەرۆکی رێکخراوی بێناز بە مەودا میدیای راگەیاند "بە دانانی سێ سندوق لە بازاڕەکانی قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن دەستیان بە کۆکردنەوەی پارە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەڵمەتەکەیان بەسەرپەرشتی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە بەڕێوەدەچیت و  و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و تەنها پارە وەردەگرن ، چونکە گواستنەوەی کەلوپەل بۆ ئەوان ئاسان نییە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan