ئابووری
ATMەکانی هەڵەبجە بەیانیان پارەیان تێدا نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
فەرمانبەرانی هەڵەبجە نیگەرانن و دەڵێن، ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە هەڵەبجە بەیانیان پارەیان تێدا نییە.
سوبحان حسێن، فەرمانبەرێکی هەڵەبجەیە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئی تی ئێمەکانی هەڵەبجە سعات 11 لە خەو هەڵدەستن و بەیانیان پارەیان تێدا نییە".
وتیشی "سەرەڕای کەمی ئەی تی ئێم لە هەڵەبجە، بەڵام بەیانیان پارەیان تێدا نییەو ئەم بەیانییە فەرمانبەرێکی زۆر بۆ وەرگرتنی پارە چوبوونە لای ئامێرەکان بەڵام کاریان نەدەکرد.
ئەوەش لە کاتێدایە بەهۆی هەژماری من، ئەی تی ئێمەکان زۆرترین گرفتیان هەیە یەکێک لەوانەش قوتدانی کارتی فەرمانبەرانە.
ع
بیروڕا


