ئابووری
ئەم هەفتەیە مووچە خەرج دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سبەینێ رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئەیلول (9)ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و پێدەچێت رۆژانی سێشەممە یان چوارشەممە پارە بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "سبەینێ لیستی مووچە و نووسراوی خەرجکردنی پارەکە دەخەنەبەردەست وەزیری دارایی عیراق و دوای تیبینییەکان تەیف سامی نووسراوی خەرجکردنی پارە واژۆ دەکات و ئاڕاستەی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچەی مانگی ئەیلول (9)ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا نییە و لەم هەفتەیەدا خەرج دەکرێت".
ب ح

بیروڕا