کوردستانی
دوو كۆڵبه‌رى كورد بوونه قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه، دوو كۆڵبه‌رى كوردى خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به ته‌قه‌ى سوپاى پاسداران برینداربوون.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه "گروپێك له كۆڵبه‌ران كراونه‌ته ئامانج و كۆڵبه‌رێك بریندار بووه، چوار سه‌ر ئه‌سپی كۆڵبه‌ران كوژراون، دوو سه‌ر ئه‌سپ بریندار كراون و دوو سه‌ر ئه‌سپی تریش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه".
یه‌كێك له كۆڵبه‌ره‌كان به‌ناوى "سیاوه‌ش جه‌وانی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، خه‌ڵكى سه‌قزى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه و كۆڵبه‌رێكى تریش به‌ناوى سینا، خه‌ڵكى مه‌ریوان بووه".
ساڵانه به‌هۆى ته‌قه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران، له سنوره‌كانى هه‌رێم و ئێران ده‌یان كۆڵبه‌ر ده‌كوژرێن و به سه‌دانیش بریندارده‌بن.
ع
بیروڕا


