کوردستانی

سەعدی پیرە: بە پەرش و بڵاوی کورد ناتوانێت هیچ بەدەستبهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەعدی پیرە: بە پەرش و بڵاوی کورد ناتوانێت هیچ بەدەستبهێنێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە یەکڕیزیی نێوان لایەنە کوردستانییەکان ئاشکرایکرد ئەگەر لەناوخۆی هەرێمی کوردستان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست نەبن ناتوانن لە بەغدا یەکگرتووبن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند " ئەگەر لە هەرێم و لە کەرکوک و موسڵ یەکگرتوو نەبن، لە بەغدا لاواز دەبن و ناتوانن هیچ بەدەستبهێنن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی  یەکێتی و پارتی و لایەنە سیاسییەکانی تر بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە، لەبەرئەوە بە یەکگرتوویی و یەکهەڵوێستی دەتوانن لە بەغدا دەستکەوتی گەورە بەدەستبهێنن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan