عیراقی

له‌ عیراقه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ تره‌مپ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ عیراقه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ تره‌مپ ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

بەرپرسی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عیراق رایگه‌یاند سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا زۆر گه‌مژه‌یه‌ و با بزانێت هه‌رگیز ناگاته‌ ئامانجه‌كانى له‌ عیراق.

ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عیراق به‌ ئه‌لمه‌علومه‌ى راگه‌یاند "مارك ساڤایاى نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپى، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ عیراق زۆر زیاده‌ڕۆیی كردووه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌ته‌كانى".

وتیشى "نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ، ده‌یه‌وێت له‌ عیراق ده‌ستكه‌وت هه‌ستیار به‌ ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ نه‌زانه‌ و ده‌بێت گه‌وره‌كه‌شى بزانێت كه‌ عیراق له‌ ئه‌وان گه‌وره‌تره‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "داعش لەلایەن ئه‌مه‌ریكاوه‌ ڕێکخرابوو بە دەستی پیاوانی عیراقی لەناو چوو، ئێوە هەرگیز ناگەنە ئامانجەکانتان لە عیراق و ئەو بەڵێنە حەقە".

ع
Qaiwan
Qaiwan