گێتی
عیراقچى: ئێران ئامادهیه بۆ شهڕ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند، ئێران خوازیاری شەڕ نییه بەڵکو خوازیاری چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای دیپلۆماسی، ئەمهریکا هیچکات لە دانوستانەکاندا جێگای متمانەمان نەبووە.
عهباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند "ئێمە زۆر دەیبیستین کە ئیسرائیل لەوانەیە دووبارە هێرشی سەربازیمان بکاتە سەر، شەڕی دەروونی بەشێک لە شەڕی ڕاستەقینەیە و وادیارە کە ئەوان لە ئێستادا لەسەر شەڕی دەروونی کار دەکەن و ئەوەی کە ترسێک لە وڵات دروست بکەن کە ئەوە بەشێک لە شەڕێکی گشتیی ترە".
وتیشى "ئهمه ماناى ئهوه نییه ئێمە شەڕ لەبەرچاو نەگرین، ئێمە لە ئامادەیی تەواوداین، هێزە چەکدارەکانمان و خەڵکیش ئامادەی بەرگریی لە وڵاتن لە هەر دۆخێکدا".
ئهوهشى خستهڕوو "هیچ رێگاچارەیەک جگە لەڕێگای دانوستان و دیپلۆماسیی بوونی نییە، هیچ کات وەکو دانوستانکارێکی جێگای متمانە، نەمانڕوانیوەتە ئەمهریکا و ئەو وڵاتە لە هیچ شتێکدا ڕاستگۆ نەبووە".
ع
بیروڕا


