ئابووری

مووچەی بەشێک لە خانەنشینان دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 مووچەی بەشێک لە خانەنشینان دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەرپرسێكی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد پێشووتر دوو مانگ جارێک مووچەی کرێکارانی خانەنشینکراو دابەش دەکرا بەڵام لەگەڵ وەزارەتی دارایی رێککەوتوون لەمەودوا مانگانه مووچەکانیان پێبدرێت.

مەریوان بەگۆك عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی رایگەیاند "مووچەی مانگی 11ی کرێکارانی خانەنشینکراو لە هەولێر و دهۆك دابەشکراوە و سبەینێش لە سلێمانی دەدرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئامادەکارییان بۆ مووچەی مانگی 12ی کرێکارانی خانەنشینکراو کردووە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بانکەکان هەماهەنگی دەکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات مووچەکانیان پێبدرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "مووچەی كرێكارانی خانەنشینکراو لە سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی دابیندەکرێت و پەیوەندی بە بەغداوە نییە، بەپێی ساڵانی خزمەت و پسپۆڕی و دوامووچەیان، مووچەی خانەنشینییان پێدەدرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan