کوردستانی

هه‌سه‌ده‌و دیمه‌شق رێككه‌وتوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌سه‌ده‌و دیمه‌شق رێككه‌وتوون

مه‌ودا میدیا-

سەرچاوەیەکی حكومی سوریا رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتیی سوریا لەسەر پرۆسەی یەكگرتن گەیشتوونەتە رێککەوتن.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ "لە چەند رۆژی داهاتوودا میکانیزمی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتیی رادەگەیەندرێت".

رۆژی شەممەی رابردوو، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموكرات وتى "رێککەوتنی (10)ی ئازار کە لەگەڵ حکومەتی کاتیی واژۆ کراوە، بناغەی سوریایەکی نوێیە".

هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه‌ "بڕگەكانی رێککەوتنی مانگی ئازار مێژوویین و بنەمای سوریایەکی بەهێز پێکدەهێنن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و وڵاتانی هەرێمیش پشتیوانی ئەم رێککەوتنە دەکەن".

ع

Qaiwan
Qaiwan