گێتی
وتهبێژى حكومهتى ئێران: ئامادهین بۆ دانوستاندن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وتەبێژی دەوڵەتى ئێران رایگهیاند، ئێران بەردەوام ئامادەی دانوستانی جددی و راستەقینە و شەرافەتمەندانە بووە، بەڵام دوژمنان بەردهوام بەدوای نائەمنی و زیان لە ئابووری و هیوای خەڵک بوون.
فاتمە موهاجرانی، وتهبێژى دهوڵهتى ئێران رایگەیاند "رێککەوتن و گفتوگۆ دوو بابەتی جیاوازن، ئەگەر بەدوای گفتوگۆوە نهبووینایه پێش شەڕی 12 رۆژە ئەو رێگایەمان دەست پێنەدەکرد".
وتیشى "ئێمە بهردهوام بەدوای گفتوگۆوە بووین و و دەستیشمان پێکرد، هەموو جیهان بینیان کە ئەمهریکا بوو کورسیی دانوستانی بۆردوومانکرد".
ئهوهشى خستهڕوو "ئێران هیچ پەیامێکی بۆ لایەنی بەرانبەر نەناردووە بەڵام جەخت دەکەن کە ئێمە گەلێکین لەسەر گفتوگۆین و بە مەرجی ئەوەی کە گفتوگۆکان شەرافەتمەندانە و بێ سەپاندن بێت، لایەنی بەرانبەر ناتوانێت بڵێت کە ئەوە دەقی رێککەوتنە و ئێستا وەرن با گفتوگۆ بکەین و ئەوە پێچەوانەی بنەما و چەمکی گفتوگۆیە".
ع
بیروڕا


