ئابووری
هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌رێم 120 ملیار ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، هه‌رێم داهاتى ناوخۆ بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌م ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ده‌زانین به‌غدا تا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى دابه‌ش نه‌كات، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ناكات، به‌وه‌ش تا 25ى مانگ پاره نانێرێت".
وتیشى "كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، هه‌رێم 120 ملیار دینار له داهاتى نانه‌وتى بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌م ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كات، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین سێشه‌ممه‌ى هه‌مان هه‌فته، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بریار له‌سه‌ر ناردنى پاره بدات و كۆتای هه‌فته‌ى داهاتوو یان دواى 25ى به‌غدا مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هێشتا مووچه‌ى مانگى ده‌یان وه‌رنه‌گرتووه و ساڵیش به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات.
ع
بیروڕا


