گێتی
وته‌بێژى سوپاى پاسداران هه‌ڕه‌شه ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی سوپای پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، بەدڵنیاییەوە ئەگەر شەڕێک دەستپێبکات دوژمن لەگەڵ توانا و هێزی نوێ لە بواری جیاوازی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە رووبه‌ڕوو دەبێته‌وه.
عەلی محەمەد نایینی، وتەبێژی سوپای پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند "ئێران له بواره جیاوازه‌كانى شه‌ڕ له‌وانه چەک، تاکتیک و پلان داڕشتن دەستکەوتی نوێی هه‌یه و هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین".
وتیشی "ئەگەر شەڕ رووبدات دوژمن رووبه‌ڕووى توانا و هێزی نوێ لە بواری جیاوازی ئێمە دەبێتەوە، بەڵام ده‌بێت ئەوانە لە شەڕدا ئەزموون بکەین و دوژمنیش ده‌بێت هەر لەوێ ئاسەواری ئەو گۆڕنکاریانە ببینێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر سوپاى پاسدارانى ئێران و عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران باسیان له‌وه‌كردبوو "ئێران شه‌ڕى ناوێت به‌ڵام هه‌موو كات ئاماده‌ین".
ع
بیروڕا


