ئابووری
پێداچوونه‌وه به داهاتى نانه‌وتى هه‌رێم ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بڕیاریداوه پێداچوونه‌وه به داهاتى نانه‌وتى هه‌رێم بكرێت، ئه‌مه‌ش گرفت دروست ده‌كات بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ ساڵى داهاتوو.
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی دووشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئابووری، به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، كۆمه‌ڵێك بڕیار درا له‌وانه داوا له‌و لیژنه وه‌زارییه كرا، كه به‌بڕیای ژماره 550ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهێنراوه پێداچوونەوە بە هه‌ژماركردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بکات، کە لە ئێستادا به هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە سەر هه‌ژماری وەزارەتی دارایی.
به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى پێشبینى ئه‌وه ده‌كرێت، به‌غدا داواى داواى پاره‌ى زیاترى داهاتى ناوخۆ له هه‌رێم بكات و ئه‌وه‌ش گرفت بۆ مووچه‌ى ساڵى 2026 دروستده‌كات.
ع
بیروڕا


