تەندروستی

سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانى خواردنى پیاز

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانى خواردنى پیاز

مه‌ودا میدیا-

سوودە تەندروستییەکانی خواردنی پیاز
پیاز یارمەتی باشترکردنی تەندروستی دڵ دەدات
پیاز یەکێکە لەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندە بە ماددەکانی وەک فلاڤەنۆید (flavonoids) و پایۆسەلفەنەت (thiosulfinates)، فلاڤەنۆید (flavonoids) یارمەتی کەمبوونەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ لە جەستەدا دەدات و پایۆسەلفەنەتەکانیش (thiosulfinates) بە پارێزەری پاکڕاگرتنی خوێن لە جەستەدا ناسراوە، هەر بۆیە بەهۆی ئەم هۆکارانەوە مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بە رێژەیەکی بەرچاو روو لە کەمبوونەوە دەکات، هەرەها بە گوێرەی راپۆرتێکی زانکۆی کامبریج پرێس ئاماژە بەوە دەکات ماددەی فلاڤەنۆید (flavonoids) کە لە پیازی سووردا هەیە یارمەتی کەمبوونەوەی ڕێژەی LDL یاخود کۆلیسترۆڵی خراپ دەدات.

پیاز یارمەتی بەهێزبوونی کۆئەندامی بەرگری دەدات
لەم رۆژانەی دوایدا هەموو شتێک بە دەوری کۆئەندامی بەرگریدا دەخولێتەوە، هەبوونی ماددەی دژە ئۆکسیدانتەکان لە ناو پیازدا یارمەتی بەهێزبوونی ئەم کۆئەندامەش دەدات، بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری نێوەندگیری هەوکردنەکان بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە کە پێکهاتە کیمیاییەکانی پیاز زۆر بەهێزن و یارمەتی دەرن لە بەرزکردنەوەی بەرگریی و هەروەها تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەیان هەیە.

پیاز یارمەتی باشترکردنی ئاستی بینین دەدات
هەڵئاوسانی ناو چاو لەم ساڵانەی دوایدا بووە بە کێشەیەکی زۆر باو لە ناو خەڵکیدا، هەر بۆیە ماددەی سێلینیۆم کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی پیاز یارمەتی بەرهەمهێنانی ڤیتامین E دەدات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئازاری هەڵئاوسانی ناو چاو کە یەکێکە لە کێشەکانی چاو.

پیاز یارمەتی زیادبوونی ئارەزووی سێکسی دەدات
ئەگەر هاوژینەکەت کێشەی کەمی ئارەزووی سێکسی هەیە، ئەوا پیاز خواردن بە چارەسەرێکی گونجاو پێشنیارکراوە چونکە، بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری بایۆمۆلیکولس بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە کە، پیاز دەتوانێت یارمەتی زیادبوونی ئارەزووی سێکسی بدات، هەروەها ئاماژەش بەوە دراوە کە پیاز دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆڕمۆنی تێستێسترۆن لە پیاواندا.

پاراستنی تەندروستی قژ
هەرچەندە کە بەڵگەیەکی پشت راستکەرەوە نییە کە ئەم زانیارییە پشتڕاست بکاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەی بەرهەمەکانی قژ پیاز لە پێکهاتەیاندا هەیە، چونکە دژە بەکتریای تێدایە و یارمەتی پاراستنی قژ دەدات لە کڕێش.

پیاز مەترسییەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
زۆرینەی جۆرەکانی پیاز سامانێکی کیمیاییان تێدایە کە یارمەتی شەڕی شێرپەنجە دەدات، هەروەها پیاز یەکێکە لە دەوڵەمەندترین سەرچاوە خۆراکییەکانی خۆراکە ماددەیەک بە ناوی کوێرستین (quercetin)،  کە ناسراوە بە قەدەغەکردنی چالاکی یان دروستکردنی توخمەکانی شێرپەنجە، هەروەها کوێرستین (quercetin) پەیوەندیدارە بە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان.

ع
Qaiwan
Qaiwan