کوردستانی
یه‌ك باران هه‌موو شتێك له هه‌ولێر ئاشكراده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
تا ئێستا رێژه‌یه‌كى پێویست له باران له شارى هه‌ولێر نه‌باریووه و شاره‌زایایش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كى زۆر باران كه‌متر له‌وه‌ى له چه‌مچه‌ماڵ ببارێت، هه‌موو شتێك له هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات.
فه‌رحان حه‌مه‌رەحیم، شاره‌زاى بوارى جوگرافى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ تا ئێستا رێژه‌یه‌كى كه‌م باران له هه‌ولێر باریووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه جارێك ئه‌و سیسته‌مه ئاوه‌ڕۆیه‌ى له شاره‌كه هه‌یه به‌رگه‌بگرێت و كاره‌ساتى لێنه‌كه‌وێته‌وه".
وتیشى "هیچكات بۆ هیچ شوێن و ناوچه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین زیان بكه‌وێته‌وه، چونكه خه‌ڵكى هه‌ژار و گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كان زیان ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه تووشى زیان ده‌بن و لافاو ده‌چێته ناو خانووه‌كانیان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌وه‌ى ده‌وترێت چاره‌سه‌رى كێشه‌ى لافاوى هه‌ولێر كراوه، به‌و جۆره نییه، بگره رێژه‌ى كه‌م باران باریووه، ئه‌گه‌ر بێت‌و نیوه‌ى ئه‌و بارانه‌ى كه له چه‌مچه‌ماڵ و سنورى سلێمانى بارى، له هه‌ولێر ببارێت له ساڵانى رابردوو چۆن لافاو له گه‌ڕه‌كه‌كان دروستبووه هه‌مان شت دووباره ده‌بێته‌وه".
ع
بیروڕا


