گێتی
ئۆكرانیا وازى له بوون به ئه‌ندام له ناتۆ هێناوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئاژنسى رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئۆكرانیا وازى له بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپاو ئه‌ندامى ناتۆ هێناوه.
به‌پێى ئاژانسه‌كه "ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ڤلادیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكى ئۆكرانیا به گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تیی له سیاسه‌تی ئۆكراینا هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه چه‌ندان ساڵ بوو ئه‌و وڵاته داوای ئه‌ندامیه‌تیی له ناتۆی ده‌كرد و ته‌نانه‌ت له ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یشدا ئاماژه‌ی پێ كرابوو".
باس له‌وه‌شكراوه "هاوشێوه‌ی ماده‌ی پێنجی ناتۆ، ده‌خوازن له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا و ژاپۆن، ئاسایشیان گه‌ره‌نتی بكرێت و جارێكی تر روسیا نه‌توانێت هێرش بكاته‌وه سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی".
له ماوه‌ی رابردوو ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی روسیای كرد، پێده‌چێت له دانوستانه‌كاندا هه‌ندێك پێشكه‌وتن رووی دابێت و هه‌ڵگری په‌یامی نوێ بێت.
ع
بیروڕا


