کوردستانی
دوو كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له سێداره دران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دوو كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، له ناوه‌دى كه‌ره‌ج له سێداره دران كه پێشتر به تۆمه‌تى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرابوون.
ئه‌و دوو سزادراوه كه له رابردوو له زیندانبوون به‌ناوه‌كانی عه‌لی ئه‌یتیوه‌ند و كیوومه‌رس به‌هرامی، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی كه‌ره‌ج له سێداره دران، ئه‌وان پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی به ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه "عه‌لی ئه‌یتیوه‌ند ته‌مه‌ن 35 ساڵ سێ ساڵ پێشتر به تۆمه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان، كیوومه‌رس به‌هرامی ته‌مه‌ن 29 ساڵیش دوو ساڵ پێشتر به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه گرتووخانه‌ی ورمێ، ژنێكی كورد به ناوی سدیقه قوربانی له سێداره درا كه ته‌مه‌نی 29 ساڵه و نیشته‌جێی گوندی گۆگته‌په‌ی سه‌ربه ناوچه‌ی تاناكاریی ورمێ بوو.
ع
بیروڕا


