عیراقی
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى نه‌یتوانى كاندیدى سه‌رۆكى حكومه‌ت دیاريى بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
چوارچێوەی هەماهەنگی داوای دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی دەكات و نەشیتوانی كاندیدی سەرۆكی حكومەت یەكلابكاتەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه، چوارچێوەی هەماهەنگی (٢٥٤)ەمین کۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەنجامداوە، بۆ تاوتوێکردنی ئەولەویەتە نیشتمانییەکانی پەیوەست بە قۆناغی داهاتوو و تاوتوێكردنی رێگاکانی پێکهێنانی حکومەت لە چوارچێوەی دەستوردا".
چوارچێوەی هەماهەنگی داوا كردووە، بە زووترین کات دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەران رێكبخرێت و دەستەی سەرۆكایەتیی هەڵبژێرێت، هاوکات جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامبونی گفتوگۆ لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان دەكاتەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت و چارەسەرکردنی پابەندبونە نیشتیمانییەکانی دیکە بە گیانی بەرپرسیارێتی و لێکتێگەیشتن.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش نه‌یتوانیوه كاندیدى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق یه‌كلایی بكاته‌وه.
ع
بیروڕا


