ئابووری
نرخى نه‌وتى ماڵان گرانبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى نه‌وتى ماڵان به‌رزبووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌ش بۆ سه‌رما و بوونى خواستى زۆر له‌سه‌رى، نه‌وتفرۆشێكیش ده‌ڵێت،
ره‌حمان سه‌عید، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى نه‌وتى ماڵان چه‌ند رۆژێكه به‌رزبووه‌ته‌وه، هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ زۆرى خواست ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وتیشى "یه‌ك به‌رمیلى نه‌وتى ماڵان بۆ 165 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه، پێش باران بارینه‌كه به 155 هه‌زار دیناربوو".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "خه‌ڵك زۆر نا‌وێرن كاره‌باى 24 كاتژمێریی به‌كاربهێنن بۆ ئامێره‌كانى گه‌رمكه‌ره‌وه، بۆیه نه‌وت ده‌كڕن، ئه‌وه‌ش هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كه‌و زۆرى خواسته له‌سه‌رى".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، حكومه‌تى هه‌رێم یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شكردووه به 104 هه‌زار دینار.
ع
بیروڕا


