تەندروستی
رازیانه، ئهو گیایهى كه فهرامۆشكراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
رازیانه یهكێكه له گیایانهى كه چهندین سودى گرنگى ههیه، بهڵام له لایهن هاوڵاتییانهوه فهرامۆش كراوه و گرنگى پێنادرێت، لێرهدا باسى چهندین سودى گرنگى رازیانه دهكهین.
١ -یارمەتی نەهێشتنی ئازار و پێچی ناوسک لەگەڵ رێگریکردن لە قەبزی و ئاوسانی سک و دڵەکزێ، هەروەها کولێکی مناڵی ساوا.
٢ -کەمکردنەوە و چارەسەری نیشانەکانی کۆنیشانەی گرژبوونی کۆڵۆن ( I.B.S ).
٣ -باشترکردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خواردن بە گشتیی لە ڕێگای خاوکردنەوەی ماسولکەکانی کۆئەندامی هەرس، هاندانی رشتنی زەرداوی جگەر و زراو و زیاترکردنی سووڕی خوێن بۆ کۆئەندامی هەرس.
٤ -یارمەتی نەهێشتنی هەندێ مشەخۆر و کرمی رێخۆڵە ئەدات.
٥ -نەهێشتنی ئازاری سەوەفان بە تایبەت سەوەفانی ئەژنۆ، لەگەڵ کەمکردنەوەی رەقبوونی جومگەکان.
٦ -یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرە ئەدات.
٧ -بۆ خانمان : نەهێشتن و کەمکردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە، رێکخستنی سووڕی مانگانە، خۆپاراستن لە کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان، کەمکردنەوە و نەهێشتنی نیشانەکانی تەمەنی نائومێدی، زیادکردنی بڕی شیر لە خانمانی شیردەر.
٨ - دابەزاندنی کێش لەڕێگەی کەمکردنەوەی ئیشتها و کاراکردنی پڕۆسەی میتابۆلیزم و سووتانی چەوری و چالاککردنی کۆئەندامی هەرس.
٩ -کۆمەڵێک سوودی تر وەک بەهێزکردنی بەرگریی جەستەو رێگری کردن لە پەتا و ئەنفلاوانزە، یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن، خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی دڵ، رەنگە رۆڵی هەبێت لە لەناوبردنی هەندێ بەکتریا، نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی هەناسە، شێدارکردنەوەی پێست و کەمکردنەوەی تامێسک.
١٠ -چارەسەرکردنی ئازاری پێچی ناوسکی مناڵی ساوا، بەڵام پێویستە دوای راوێژکردن لەگەڵ پزیشکی مناڵان بەکاربێت.
شێوازی بەکارهێنانی :
- یەک کەوچکی چێشت لە تۆوی رازیانە بکووتریت بە جوانی و کۆپێک ئاوی کوڵاوی بە سەرا بکرێت بۆ ماوەی بیست دەقیقە و دابپۆشرێت و بە شێوەی چا بخورێتەوە پێش نان خواردن، هەروەها دەتوانرێت کەوچکێک هەنگوینی تێ بکرێت، رۆژانە نابێت سێ کوپ زیاتر بخورێتەوە.
- یەک کەوچکی چا زەیتی رازیانە لەگەڵ کوپێک ئاوی گەرم، دەتوانرێت هەنگوینیشی تێ بکرێت.
- گوڵەکانی یا لاسک و گەڵاکانی دەکرێت بە سەوزی بکوڵێنرێن و بخورێتەوە پێش نان خواردن.
ع
بیروڕا


