ئابووری
مووچه‌ى زیندانیانى سیاسیی هاوتاى عیراق ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری زیندانییانی سیاسیی رایگه‌یاند، رێککەوتن کراوە مووچەی مانگانەی زیندانییانی سیاسیی هەرێمی کوردستان هاوتای عیراق بکرێت.
ئەحمەد رەسوڵ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانییانی سیاسیی رایگه‌یاند "پاش هەوڵێکی زۆر، رێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە دۆسیەی زیندانییانی سیاسیی بگوازرێتەوە سەر بەغداد و مووچەکانیان هاوشێوەی عیراقی لێدەکرێت، لە 500 هەزارەوە دەکرێتە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار".
وتیشی "ناوی 25 هەزار و 618 زیندانیی سیاسیی ئامادەکراوە و چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانن تاوەکو پەسەندی بکات".
ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی دارایی لە عیراق، سەرجەم زیندانییانی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی عیراق مانگانە یەک ملیۆن 200 هەزار دینار وەربگرن".
دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى یاسا له په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و بابه‌ته زۆر ئیشى له‌سه‌ركرا له خولى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق، زیندانیانى سیاسیی هه‌رێم مافى خۆیانه به هه‌مان شێوه‌ى عیراق مووچه وه‌ربگرن و پێویسته هه‌رچى زووه ئه‌و هاوتاكردنه جێبه‌جێ بكرێت و هه‌رێم كاره‌كانى راده‌ستى به‌غدا بكات".
ع
بیروڕا


