ئابووری

مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق کەمدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق کەمدەکرێتەوە

مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، راسپاردەی ئەنجومەنی ئابووری عیراقی پەسەندکرد بۆ کەمکردنەوەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکە.

بەهۆی خراپی دۆخی دارایی عیراق و نەبوونى پارەى نەختینەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق راسپاردەكانی ئەنجومەنی وەزارەتی ئابووری پەسند كرد بە كەمكردنەوەی مووچە و خەرجییەكانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكان، سەرۆكایەتیی كۆمار، پەرلەمان و وەزیران، هەروەها زیادكردنی داهات بە شێوەی جۆراوجۆر.

شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پرسی کەمکردنەوەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق بابەتێکە لەلایەن ئەنجومەنی ئابووری عیراق کاری لەسەر کراوە، ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی کردووە".

وتیشی "ئەمە زیاتر بۆ ئەوەی کە کۆتایی ئەم کابینەیەیەو کابینەی نوێ پێدەهێنرێت، بابەتەکەش بۆ چاکسازییە".

ع
 
Qaiwan
Qaiwan