کوردستانی
سبه‌ى رۆژى ئاڵایه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌موو ساڵێك 17ى 12، به رۆژى ئالاى كوردستان دیاریكراوه، به‌و بۆنه‌یه‌وه، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، رۆژى ئاڵاى كوردستان و له داموده‌زگا حكومییه‌كان و ناوه‌نده‌كانى خوێندن رۆژى ئاڵا به‌رز راده‌گیرێت.
بۆچى رۆژى ئاڵا؟
سبەی چوارشەممە بەرواری 17ى 12ى 2025، رۆژی ئاڵایە له كوردستان ئه‌و ئاڵایه‌ی له ساڵی 1920 بزوتنه‌وه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران هه‌ڵیكرد و له هه‌مان ساڵیش سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی خۆیبون هه‌لیانكرد و بردیان بۆ كۆنگره‌ی ئاشتیی له شارى پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا.
هه‌روه‌ها له به‌رواری 1945/12/17 جارێكی تر له سه‌ر ئه‌ماره‌تی هه‌یئه‌ی میللی كوردستان له مه‌هاباد هه‌ڵكرا و كه‌مێك ده‌سكاریان كرد، ئه‌و كات گوڵه‌گه‌نم و قه‌ڵه‌مێكیان بۆ زیادكرد تا له 1946/1/22 به‌فه‌رمیی له كۆماری كوردستان هه‌ڵكرا، له ساڵی 2004 پەرله‌مانی كوردستان به فه‌رمیی ئه‌و رۆژه‌ی كه ئاڵا له‌سه‌ر ئه‌ماره‌تی هه‌یئه‌ی میللی هه‌ڵكرا كرده رۆژی ئاڵا وه‌ك بۆنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌مه پێناسه‌یه‌كی كورتی رۆژی ئاڵایه.
ع
بیروڕا


