کوردستانی

ئه‌ردۆغان: ره‌نگه‌ دۆخه‌كه‌ بگۆڕێت بۆ قه‌یران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌ردۆغان: ره‌نگه‌ دۆخه‌كه‌ بگۆڕێت بۆ قه‌یران

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنى 10ى ئازارى نێوان هه‌سه‌ده‌ و دیمه‌شق سه‌ر نه‌گرێت ره‌نگه‌ بگۆڕێت بۆ قه‌یران.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری توركیا رایگه‌یاند "رێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان حکومەتی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئه‌گه‌ر سه‌رنه‌گرێت ره‌نگه‌ بگۆڕێت بۆ قه‌یران".

وتیشى "دیارە کێ سودمەندە لە پارچەپارچەبوون و دابەشبونی سوریا، هەروەها لە لاوازبوونی یەکێتیی و یەکگرتوویی نیشتمانیی ئەو وڵاتە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای سوریا دەتوانن تەنیا لەڕێگەی مێژوویەکی هاوبەش و دیدگایەکی هاوبەشەوە بە متمانەوە لە داهاتوو بڕوانن".

ع
Qaiwan
Qaiwan