کوردستانی

ده‌رچووانى به‌شه‌ پزیشكییه‌كانى هه‌رێم داده‌مه‌زرێندرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌رچووانى به‌شه‌ پزیشكییه‌كانى هه‌رێم داده‌مه‌زرێندرێن

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگا پزیشكییەكانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی عیراق راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "فۆڕمی ئەلیكترۆنیی دامەزراندن بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی (2023- 2024)ی پزیشكی و دەرمانسازی و كۆلێژ و پەیمانگا پزیشكییەكانی هەرێمی كوردستان و دەرەوەی عیراق كاراكراوه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "دوای پەسەندكردنی بودجە دامەزراندنەكان ئەنجام دەدەن و فۆڕمەکەش لە رۆژى سێشه‌ممه‌ 16ى 12، بۆ ماوەی مانگێک کارا دەبێت"؟

لەم لینكه‌وه‌ فۆڕمەکە پڕبکەرەوە

ع
Qaiwan
Qaiwan