گێتی
عیراقچى: ههموو كات ئامادهی شهڕین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وهزیرى دهرهوهى ئێران رایگهیاند، ئیسرائیل خهریكه شهڕى دهرونى لهگهڵ خهڵكى ئێران دهكات، دهشڵێت، ئێران ههمووكات ئامادهى شهڕه.
عەباس عیڕاقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران به کەناڵی ئەلجەزیرەى راگهیاند "زۆر دەبیستین کە ئیسرائیل لەوانەیە دیسانەوە هێرش بکاتەوە، شەڕی دەرونی بەشێک لە شەڕی ڕاستەقینەیە و وادیارە ئەوان ئێستا خەریکن لەسەر شەڕی دەرونی کار دەکەن و بەدوای دروستکردنی ترس لە ئێرانن و ئەوەش بەشێک لە شەڕی گشتیی کە دەیانەوێت جێبەجێی بکەن".
وتیشى "خەڵکی ئێران خوویان بە شەڕی دەرونی گرتووە و لەوانەیە ساڵەها بێت ئەمهریکییەکان و ئیسرائیلییەکان ئەو هەڕەشە دەکەن و بۆ ساڵەهای ساڵە ئەمهریکا هەمیشە دەیوت کە هەموو بژاردەکان لەسەر کورسییە، کەواتە زیاتر هەوڵ بۆ دروستكردنی ترس لە کۆمەڵگا بوو و ئەوە کارێکە کە ئێستا ئەنجام دەدرێت".
روونیكردهوه "ئێران ئامادەیی تەواوى هەیە و هێزە چەکدارەکان و خەڵکی ئێمە ئامادەی بەرگریی لە وڵاتن لە هەر دۆخێکدا، ئەوە بە ئەو واتا نییە کە ئێمە خوازیاری شەڕین ئێمە بەدڵنیاییەوە خوازیاری چارەسەری پرسەکانین لەڕێگای دیپلۆماسی، ئەوە کارێک بوو کە من لە نیویۆرک ئەنجامم دا و هەلێک بۆ دیپلۆماسی پێک بێت، بەڵام وڵاتانی ئەوروپی و ئەمهریکا بڕیاری خۆیان لە سەر سناپ باک دابوو".
ع
بیروڕا


