ئابووری

پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕ و پرۆژه‌كان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕ و پرۆژه‌كان

مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ى 14 مانگه‌، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامدراوه‌ و تا ئێستا كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم پێكنه‌هێراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كاریگه‌ریی گه‌وره‌ى له‌سه‌ر جوڵه‌ى بازاڕ و پرۆژه‌كانیش دروستكردووه‌.

ئه‌ریوان سه‌باح، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "راسته‌ له‌ئێستادا پاره‌ى مووچه‌ له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ دابین ده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین، جوڵه‌ى بازاڕ و پرۆژه‌كانیش په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چونكه‌ مانگانه‌ داهاتى هه‌یه‌ و به‌شێك له‌ نه‌وته‌كه‌ش له‌ناوخۆ ده‌یفرۆشێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش داهاتێكه‌ بۆ خۆى".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى نوێ پێكنه‌هێنراوه‌، پرۆژه‌ى نوێ نییه‌، كه‌ پرۆژه‌ى نوێ نه‌بوو، بازاڕ جوڵه‌ ناكات، كاتێك بازاڕ جوڵه‌ى تێده‌كه‌وێت كه‌ پرۆژه‌ى نوێ جێبه‌جێ بكرێت، ده‌ستى كار زیاتر بكرێت، له‌ ناوچه‌كان پرۆژه‌ى ستیراتیژى گه‌وره‌ بكرێت بازاڕ ده‌جوڵێت، ئه‌مه‌ حگه‌ له‌وه‌ى كاریگه‌رییشى له‌سه‌ر ژێرخانى ئابوورى ده‌بێت".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌نجامنه‌دانى پرۆژه‌ش واته‌ گرنگینه‌دان به‌ خزمه‌تكردنى خه‌ڵك و داواكارییه‌كان، چونكه‌ به‌شی زۆرى ئه‌و پرۆژانه‌ى ده‌كرێن خزمه‌تگوزاریین كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ خه‌ڵك هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت پرۆژه‌كانى ئاو و شاره‌وانى و رێگاوبان و ته‌ندروستیی و كاره‌با".

ع
Qaiwan
Qaiwan