تەندروستی
سوده تهندروستییهكانى سیر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سیر لە رووی زانستیەوە بە Allium sativum ناودەبرێت، سوودێکی زۆری ھەیە و بەکاردەهێنرێت وەك چارەسەری نەخۆشییەکان چ بە رێگای سروشتیی یان دروستکردنی دەرمانی پزیشکی، بەڵام لە هەندێک کاتدا زیانی بۆ جەستە دەبێت ئەگەر بخورێت یان بەکاربهێنرێت.
ماڵپەری "کلیڤلاند کلینک" لە بابەتیکی تەندروستیدا سوودە سەرسوهینەرەکانی سیری خستۆتەڕوو، کە ئەمانەن:
١. سیستەمی بەرگریی بەهێزدەکات، بەهپی توێژینەوەیەک ئەوانەی سەزە و میوە و بەتایبەت سیر دەخۆن ئەوا لە ٪ ٣٥ کەمتر تووشی نەخۆشییەکانی کۆڵۆن دەبن.
٢. دژی هەوکردن دەجەنگێت،ئەگەر ئازاری جومگە و ماسولکەکانت هەیە ئەوا رۆنی سیری لێ بدە، ئەمە زۆر سوودی هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئازارییان.
٣. پەرە بە تەندروستی دڵ دەدات بەتایبەت سوودی بۆ راگرتنی فشاری خوێن هەیە.
٤. پێست پاک دەکاتەوە، بەهۆی بوونی مادەی دژە ئۆکسانەوە کە دەتوانێت بەکتریا و زیپەی سەر پێست لەناوبەرێت.
٥. خۆراکەکانت دەپارێزێت، بەتایبەت ئەو خۆراکانی کە مادەی ژەهراوی و بەکتریایان تیێدایە.
ئەو کاتانەی کە خواردنی سیر تیایدا زیانی ھەیە بریتین لە:
ـ لەکاتی بەکارھێنانی دەرمانی دژە ئۆکسانی مەیاندنی خوێن، چونکە سیر خوێنبەربوون زیاد دەکات.
ـ لەکاتیك تووشی نەخۆشیەك بوویت و لەژێر چاودێری پزیشکدابوویت، بەشێوەیەکی رێکخراو دەرمان و چارەسەر بەکاردەهێنیت.
ـ لەکاتێك کە گەدەت هەستیارە و تووشی ئازار بووە.
ـ لەکاتی دووگیانی نابێت وەکو دەرمانێکی سروشتیی بەکاریبهێنیت، دژی کێشەیەکی تەندروستیی و نەخۆشی.
ـ لەو کاتەی تەندروستیت ناجێگیرە و پەستانی خوێن بەرزە یان نزمە.
ع
بیروڕا


