ئابووری
له عه‌لوه نرخى لیمۆ گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له عه‌لوه‌ى سلێمانى، نرخى لیمۆ گرانبووه و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه ئه‌و لیمۆیه‌ى له بازاڕه‌كان و عه‌لوه هه‌یه، لیمۆى هاورده‌ى وڵاتانى ده‌ره‌وه‌یه.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و لیمۆى له عه‌لوه هه‌یه، لیمۆى هاورده‌ى وڵاتانى ده‌ره‌وه‌یه، هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌كه‌شى ده‌ره‌وه‌یه نه‌ك ناوخۆ".
وتیشى "لیمۆ له عه‌لوه كیلۆى به 3500 دینار بۆ 4500 دیناره له جۆرى زۆر باش و كوالێتى، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش كاتى ده‌بێت و ساڵانه له‌م كاته‌دا به‌رزده‌بێته‌وه".
هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مى لیمۆى نییه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستى ناوخۆ پشت به هاورده‌ى وڵاتان ده‌به‌ستێت و به‌شێكی كه‌میشى عى عیراقه.
ع
بیروڕا


