کوردستانی
هاكان فیدان: نامانهوێت لهگهڵ ههسهده گرژیی دروست ببێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگهیاند، جارێكى تر وهك توركیا نامانهوێت لهگهڵ ههسهده گرژیی دروستبكهین.
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (TRT) رایگهیاند "هیوادارین شتەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستان و بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەردەوام بن.".
وتیشى "نامانەوێت جارێکی دیکە هیچ پێویستییەک ببینین بۆ پەنابردن بۆ ئامرازە سەربازییەکان، بەڵام هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) پێویستە درک بەوە بکات کە سەبری لایەنە پەیوەندیدارەكان خەریكە تەواو دەبێت".
ئهوهشى خستهڕوو "دەبێت هێزەكانی سوریای دیموكرات رێز لە رێككەوتنی 10ی ئازار (مەبەست له رێككەوتنی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرعە) بگرن، هەمووان چاوەڕێی ئەوە دەکەن بەبێ هیچ دواکەوتن و دەستکارییەک ئەم رێککەوتنە جێبەجێ بکەن، چونکە ئێمە نامانەوێت هیچ لادانێک لەم رێككەوتنە ببینین".
ع
بیروڕا


