گێتی
ئێران درۆنه نوێیهكهى نمایشكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
درۆنی ئەبابیلی سێ له لایهن هێزى ئاسمانى ئێران، بهپێى ماڵپهڕى نیمچه فهرمى ئێران، ئهو درۆنه جیاوازهو رۆڵى گرنگى لە پێکهاتەی بەرگریی و ئەمنیەتی وڵات هەیە.
ئاژانسى نیمچه فهرمى ئێران بڵاویكردوه "درۆنی ئەبابیل وەکو یەکێک لە یەکەم سیستەمەکانی درۆنی خۆجێیی ئێران، هەر پێگەیەکی بەرچاوی لە پێکهاتەی هەواڵگری، ناسینەوە و تەنانەت وێنهى هێزە چەکدارەکانی وڵات هەیە، ئەو درۆنە کە له دەیەکانی رابردوو گەشەی کردووە، بەتایبەتی لە جۆری ئەبابیلی سێ، گەیشتە لوتکە و لە راسپاردە جیاوازەکان بەکارهێنراوە.
ئەو درۆنە دەتوانێت بە خێرایی نزیک بە 150 بۆ 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بفڕێت، مەودای بڕینی زیاتر لە 200 کیلۆمەتره، بۆ 8 کاتژمێر دەتوانێت گەشتەکەی درێژ بکاتەوە، تایبەتمەندی ئەبابیلی ٣ی کردووەتە ئامرازێکی کارامە بۆ راسپاردەکانی چاودێریی سنووری، ناسینەوەی مەیدانی و کۆکردنەوەی ئیتلاعات.
ع
بیروڕا


