گێتی
ساڵی 2026 جەنگی جیهانی سێیەم روودەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەندێك لە پێشبینیكاران پێشبینی جیاوازیان بۆ ساڵی 2026 كردووە و بەپێی پێشبینییەكانی یەكێك لەوانەش لە ساڵی 2026 دا جەنگی جیهانی سێیەم روودەدات.
بەپێی پێشبینییەكانی ڤانگای بولگاری لە ساڵی 2026 چەندین رووداوی گەورە روودەدەن و شارستانیەتێكی نوێش دروستدەبێت.
ئەو پێشبینیكارە بولگارییە هۆشداریشیداوە لە ئەگەری روودانی جەنگی جیهانی سێیەم ئەویش بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان وڵاتە زلهێز و گەورەكانی جیهانەوە، لەوانە چین و ڕوسیا و ئەمریكا.
هەروەها دەشڵێت" شەپۆلێكی كارەساتی سروشتی وەك بومەلەرزە گەورەكان و تەقینەوەی گڕكانێكی گەورە و دیاردەی كەشوهەوا روودەدەن و بە ئەگەرێكی زۆرەوە كاریگەری لەسەر نزیكەی 80%ی رووبەری زەوی دەبێت و گۆڕانكارییەكی گەورە لە ژیانی مرۆڤدا روودەدات".
ڤانگای بولگاری، ژنێكی نابینابوو كە لە ساڵی 1911 لە سترۆمیكا كە پارێزگایەكی ئەو كاتەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و مەقدۆنیای ئێستایە، لەدایكبووەو لە ساڵی 1996 لە بولگاریا كۆچی دواییكردووە، لە رابردووشدا چەندین پێشبینی وەك خۆی هاتوونەتەدی.
ئ پ
بیروڕا


