کوردستانی
19 كەس لە گەرمیان كوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا لە سنوری گەرمیان بەهۆی چەند رووداوێكی جیاوازەوە 19 كەس كوژراون و بەشی زۆریشیان بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.
بەپێی ئەو ئامارە رەسمییانەی كە پێشتر دەزگا ئەمنییەكانی گەرمیان بڵاویانكردووەتەوە تەنها لە ساڵی 2025 دا لە سنورەكە 19 حاڵەتی كوشتن تۆمار كراوە كە دواینیان كوشتنی سێ برا و ئامۆزایەكیان بوو لە گوندی خاڵەبەگی سەر بە قەزای رزگاری.
ئاماژەكان ئەوەش دەردەخەن كە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی كوشتن لە سنوری گەرمیان زیاتربووە.
زۆربوونی رووداوەكانی كوشتن لە گەرمیان لە كاتێكدایە كە لە هەرێمی كوردستان بەگشتی و گەرمیانیش بەتایبەتی هاوڵاتییان خاوەنی چەكن چ بە مۆڵەت بێت یان بەبێ مۆڵەت و زۆربەی رووداوەكانیش بەهۆی بەكارهێنانی چەكەوە بووە.
ئ پ
بیروڕا


