ئابووری
به‌غدا پاره‌ى مووچه بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە و پرسی شایستە داراییەکانی هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەکات.
بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت كۆببێته‌وه و لە کارنامەی دانیشتنه‌كه‌ش بڕگەی سێیه‌م دیاریکراوە بۆ قسەکردن لەسەر شاییستە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد.
به‌پێى زانیارییه‌كان "له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى ناردنى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌درێت، به‌ڵام ناردنه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته كۆتایی هه‌فته یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ی داهاتوو".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بڕیاریدا سبه‌ینێ دووشه‌ممه 120 ملیار دینارى داهاتى مانگى 10 ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات.
هه‌فته‌ى رابردوو محه‌مه‌د شیاع سودانى بڕیاریدا بۆ ساڵى 2026 پێداچوونه‌وه به داهاتى ناوخۆى هه‌رێم بكرێت و به‌پێشبینییه‌كانیش ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه به‌غدا داوا بكات هه‌رێم داهاتى ناوخۆ زیاد بكات كه ئێستا 120 ملیار دیناره.
ع
بیروڕا


