کوردستانی

به‌شیر حه‌داد: به‌غدا ناتوانێت كێشه‌كانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌شیر حه‌داد: به‌غدا ناتوانێت كێشه‌كانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات

مه‌ودا میدیا-

جێگرى پێشووى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ له‌ عیراق دواده‌كه‌وێت، ده‌شڵێت، كێشه‌كانى هه‌رێم نه‌برێنه‌ به‌غدا.

به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند "پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌ عیراق دواده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌ی كۆتایی مانگیش ئه‌نجام بدرێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقیش دیاری بكرێت".

وتیشى "هێشتا رێکكه‌وتن نه‌كراوه‌ بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران، تا ئێستاش هیچ حكومه‌تێك له‌ عیراق له‌واده‌ی خۆی پێكنه‌هاتووه‌، بۆیە پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مجاره‌ش پێكهێنانی حكومه‌ت چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "گواستنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم بۆ به‌غداد زیاتر پرۆسه‌كه‌ ئاڵۆز ده‌كات، به‌غداد ناتوانێت كێشه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بكات تا بگاته‌ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ چاره‌سه‌ر بكات، كارێكی هه‌ڵه‌یه‌ مه‌له‌فی هه‌رێم و به‌غداد تێكه‌ڵ بكرێن، كورد به‌ یه‌ك گوتار بچێته‌ به‌غداد پێگه‌ی به‌هێزتر ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عیراق".

ع
Qaiwan
Qaiwan