کوردستانی
مانگى یه‌ك زۆر سارد ده‌بێت و به‌فریش ده‌بارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، مانگى یه‌ك زۆر سارد ده‌بێت و بارانێكى زۆر ده‌بارێت، هه‌روه‌ها به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت و ئه‌گه‌ریش هه‌یه له‌ناو شاره‌كانى ببارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشوهه‌وا بە مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "بۆ زستانی ساڵى 2025 بۆ 2026 پێشبینییەکان باش و دڵخۆشکەرن، بەراورد بە زستانی ساڵانی رابردوو و رێژەی بەفر و بارانبارینمان زیاتر ده‌بێت".
وتیشى "لەمانگی یەکی 2026 بەتایبەت لەم شەپۆلەی کۆتای ئەم مانگەوە 29/12/2025 تا ناوەراستی مانگی یەک تا بەرەو ناوچەی نزم برۆین بری باران کەمتر دەبێتەوە، لەناوچە شاخاویە بەرزەکان راستەوخۆ لەبەرزی 1500م بە بەفر بارین دەستپێدەکات واتا بۆ ناو شارەکان ئەگەری بارینی بەفر نابێت و ئەگەری گۆرانکاریش تا کاتی نزیکبوونەوە هەیە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دوای ئەم شەپۆلەی یەکەم تا ناوەراستی مانگی یەکی 2026 پێشبینی دەکرێت کەشی هەرێمی کوردستان بەردەوام ساردتر دەبێت لە ئاستی ئاسایی و ئەگەرەکان بەهێزن لەو ماوەیەی ئەو مانگەدا کە ئاماژەمان پێ‌کرد بەفر سەنتەری شارەکانیش بگرێتەوە و سەرمای توندیش لەگەڵیدا دەستپێبکات".
ع
بیروڕا


