گێتی
ئێران... به هیچ شێوه‌یه‌ك دانوستان له‌سه‌ر مووشه‌ك ناكه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، توانایی بەرگریی ئێران کە بۆ پاشگەز بوونەوەی دوژمنان لە هێرش بۆ سەر ئێران داڕێژراوە، بابەتێک نییە کە بتوانرێت لەسەری دانوستان بکرێت.
ئیسماعیل بەقایی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند "ناوچەکەی ئێمە هەر لەگەڵ کێشەی هەمیشەیی رووبه‌ڕووبووه‌ته‌وه و ئەویش بەردەوام بوونی تاوانه‌كانى ئیسرائیلە، گۆڕانکاریەکانی غەززە نابێت ئەوەی کە لە کەرتی رۆژاوا خەریکە روودەدات، لەبیرمان بباتەوە".
وتیشى "ئێمە هەر لە سەرەتای پێکدادانەکەی ئۆکرایناوە رامانگەیاند کە ئەو کێشەیه لە رێگای گفتوگۆوە چارەسەر دەکرێت و هیچ دەستێوەردانێکمان نەبووە و نیمانە و په‌یوه‌ندیی نزیکی ئێران و روسیا بە هیچ جۆرێك بە واتای دژایەتی لەگەڵ وڵاتانی تر نییە".
له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كانى بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل بۆ دووباره هێرشكردنه‌وه سه‌ر ئێران ئه‌وه‌شى وت "بەرنامەی مووشەکی ئێران بۆ بەرگریی نیشتمانیی ئێرانە و بۆیە بە هیچ جۆرێك ناتوانین سەبارەت توانایی بەرگریی ئێران کە بۆ پاشگەز کردنەوەی هێرشی دوژمنان بۆ سەر ئێران داڕێژراوە، قسە بکەین".
ع
بیروڕا


