ئابووری
بەغدا مووچەی مانگی 10 رەوانە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ناردنی 120 ملیارەکە، بڕیارە بەغدا لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (10) مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند " ئەگەر کاتی دابەشکردنی مووچە بکەوێتە پشووەکانی سەری ساڵیشەوە، پرۆسەکە راناگیرێت و سەرجەم بانکەکان بۆ دابەشکردنی مووچە دەوا دەکەن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی بۆ مانگی تشرینی یەکەم (10) خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عیراق.
ب ح

بیروڕا