کوردستانی
حکومەتی هەرێم زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی وەرگرتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد 12 ساڵە لە هەرێم یاسای بودجە بوونی نییە، لەبەرئەوە داهات و خەرجی ناڕوونە، بۆ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆ چوار ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوتی لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا وەرگرتووە.
کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ئەو چوار ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوتەی کە حکومەتی هەرێم لە بەغدای وەرگرتووە بۆ پێداویستی ناوخۆ داهاتەکەی دیار نییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی رێژەی پاڵاوتنی ئەو بڕە نەوتەی کە بۆ دابینکردنی سووتەمەنی ناوخۆ وەرگیراوە (بەنزین 144 ملیۆن لیتر، نەوت 21 ملیۆن لیتر، دیزڵ 160 ملیۆن لیتر، نەوتی رەش یەک ملیۆن 800 هەزار لیتر، بەنزینی فڕۆکە 26 ملیۆن لیتر)ی لێ بەرهەمهاتووە".
ئەوەشی خستەڕوو "نرخی سووتەمەنی بەشێوەیەکی گشتیی بەرز بووەتەوە بە تایبەت نەوتی سپی لەگەڵ ئەوەی لە بازاڕەکانی جیهان بە پێچەوانەوە نرخی نەوت دابەزیوە".
ب ح

بیروڕا