کوردستانی
كاتى بارینى به‌فره‌كه دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، له كۆتایی ئه‌م مانگه‌و سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو، شه‌پۆلێكى به‌فر بارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و له سه‌نته‌رى شاره‌كانیش ده‌بارێت.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زاى بوارى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كۆتایی ئه‌م مانگه، لە رێکەوتی 28ى 12، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین بەرێژەیەکی باش ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە".
وتیشى "سەرەتا زیاتر شەپۆلێکی باراناوییە و بەفریش لە زۆربەی ناوچە شاخاویەکان ده‌بارێت، دوای ئەو شەپۆلە لەنێوان 1/1/2026 بۆ 5/1/2026 پێشبینیی دەکرێت کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری باکور بۆ سەر ناوچەکانمان درێژ ببێتەوە و شەپۆلێکی سەرما و بەفر بارین رووبکاتە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی باکوری ناوچەکە".
باسى له‌وه‌شكرد "لەم شەپۆلەدا یەکەم بەفر بارینی ئەمساڵ بۆ سەنتەری بەشێک لە شارەکان چاوەروان دەکرێت".
ع
بیروڕا


