کوردستانی
هاتوچۆى هه‌ولێر به‌هۆى سه‌رى ساڵه‌وه كاره‌كانى راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆى ته‌واوبوونى ساڵى ژمێریایی مامه‌ڵه‌كردنى هاوڵاتییان راده‌گرین تا دواى سه‌رى ساڵ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى هاتوچۆى هه‌ولێر هاتووه "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران دەکەینەوە،بەهۆى كۆتایى هاتنى ساڵى ژمێریارى، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 2025/12/24 کۆتا رۆژی ساڵی ژمێریارییه".
باس له‌وه‌شكراوه "لە دوای کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بەشی ژمێریاریی لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کارەکانی رادەگرێت، راییكردنى مامەڵەی هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەوەستێت، تاوەکو دەست پێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لەو ماوەیە سەردانمان نەکەن، هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم راگرتنە بە سەربچێت وەک (ساڵیانە و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلکترۆنی )ئەوا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام، هیچ کەسێک توشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت".
ع
بیروڕا


