کوردستانی

"سوریا له‌ حه‌له‌ب نیازى خراپى هه‌یه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"سوریا له‌ حه‌له‌ب نیازى خراپى هه‌یه‌"

مه‌ودا میدیا-

دواى سه‌ردانه‌كه‌ى هاكان فیدانى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بۆ سوریا و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شه‌یبانى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا، شه‌ڕ له‌نێوان سوپاى سوریاو هه‌سه‌ده‌ روویداو سوپاى سوریا هێرشیكردبووه‌ سه‌ر هه‌سه‌ده‌ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى كوردنشینى ناوچه‌كه‌.

بەپێی سەرچاوەكانی روانگەی مافی مرۆڤی سوریا "دۆخی ناوچەكە لە پەرەسەندنی زیاترە، ئەمشەو هێزەكانی حكومەتی سوریا تانك و چەكی قورسیان هێناوەتە دەوروبەری هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لەگەڵ بۆردوومانێكی چڕی دوو گەڕەكەكە و شێواندنی دۆخی مرۆیی تیایان، بەپێی زانیارییەكان په‌یوه‌ندیی و خزمەتگوزارییەكان لەسەر ئەو دوو گەڕەكە بڕدراوە و تا ئێستەش بۆردوومانكردنیان بەردەوامە".

هەر ئەمشەو خەڵكی شارەكانی قامیشلۆ و كۆبانی و عەفرین و شەهبا لە ناوچەكانی جەزیرە و فورات، پاڵپشتیی خۆیان بۆ خەڵكی هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب دەربڕيی بەرانبەر بەو هێرش و بۆردوومانەی لە لایەن حكومەتی كاتیی سووریا دەكرێتە سەریان.

ع
Qaiwan
Qaiwan