تەندروستی

سوده‌ گرنگه‌كانى ره‌شكه‌ بۆ ته‌ندروستی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوده‌ گرنگه‌كانى ره‌شكه‌ بۆ ته‌ندروستی

مه‌ودا میدیا-

بەشکە بە یەکیک لەو پێکهاتانە دادەنرێت کە تامێکی ناوازە بە خواردنە جۆراوجۆرەکان دەبەخشێت، ئەمە جگە لەوەی سودێکی تەندروستدی زۆری هەیە.

سوودەکانی ڤەشکە بۆ هەوکردن چین؟

ڤەشکە پێکهاتە کاریگەرەکانی تێدایە کە بە دژە هەوکردن ناسراون، وەک: ئیپانۆل و میپانۆل، کە مادەی فلاڤۆنۆیدیان تێدایە کە بە سودە تەندروستییە زۆرەکانیان ناسراون، بەپێی هەندێک لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازارەکانی پەیوەست بە نەخۆشییە جیاوازەکانی وەک: نەخۆشی ریخۆڵە ئەستورەو چەندین نەخۆشی تر...

سەرەڕای ئەوەش، توێژینەوەکان  باس لەوە دەکەن کە رەشکە دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزە کە هۆکاری نەخۆشیەکان لەناو دەبات، کە کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە لە دژی زۆرێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، لەنێویاندا هەوکردنی درێژخایەن.

سودەکانی رەشکە تەنها لە کەمکردنەوەی هەوکردندا سنوردار نین، بەڵکو چەندین سوودی تەندروستیی تریشی هەیە، وەک:

١- باشترکردنی هەرسکردن: خواردنی کەمێک رەشکە دوای ژەمێک سودی هەیە بۆ یارمەتیدانی هەرسکردن و رزگاربوون لە ئاوسانی سک، بۆ هێورکردنەوەی ریخۆڵەکان و کەمکردنەوەی ئەو بەکتریایانەی کە دەبنە هۆی غازات.

٢-کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە: توێژینەوەکان دەریدەخەن کاریگەریی رەشکە هاوشێوەی دەرمانی ئازارشکێنە بۆ ئازاری سوڕی مانگانە.

٣-رەشکە چەندین دژە ئۆکسانی تێدایە، لەوانە ترشی (ڕۆسمارینیک، ترشی کلۆرۆجینیک، کوێرسیتین، و ئەپیجینین )کە ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشی درێژخایەن کەمدەکاتەوە، وەک شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ.

٤-یارمەتی نزم بوونەوەی پەستانی خوێن و رێکخستنی چەوری و رێژەی کۆلیسترۆڵ دەدات.

رۆژانە نابێت زیاتر لە کەوچکێکی چا ی لێ بخورێت ڕەنگە بەهۆی پێکهاتە بەهێزەکانی ناویەوە ببێتە هۆی زیان بۆ جەستە.

ع
Qaiwan
Qaiwan