عیراقی
عه‌سائیب ئه‌هلى حه‌ق:به هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌ك دانانێین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی سەربازی عەسائیب ئەهلی حەق له عیراق رایگه‌یاند،به هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌ك دانانێین، ئه‌وه بابه‌تێكه هه‌رگیز دانوستانى له‌سه‌ر ناكه‌ین.
جەواد تەلیباوی، وتەبێکی عەسائیب ئەهلی حەق له عیراق رایگه‌یاند "هەمووان بزانن کە لە فەرهەنگی ئێمەدا جێگایەک بۆ دانانی چەک، چاوپۆشی لە بەرخۆدان یان بێ ئاگایی لە پیلانەکانی دوژمن، بوونی نییە".
وتیشى "ئەو بابەتە پرسێکی سیاسییە نییه، بەڵکوو بنەماییەکی بیری لەسەر بنچینەی سەروەری، دەستەبەرکاری بڕیاردانی سەربەخۆ و قەڵغانی سەربڵندیە کە نە بە فشار دەشکێت و نە بە سەپاندنەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێت و هەر کەسێک بە پێچەوانەی ئەوە بیر بکاتەوە، ئێمەی نەناسیوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دروشمی هەمیشەیی ئێمە، سەقامگیری، هەمیشەیی و بەردەوام بوونە، هەر کات کە داوا لە ئێمە بکرێت، ئێمە پارێزەرانی ئەم نیشتمانە، ئامادەیی بەرگریی کردن و فیدا کردنی گیانمان لەڕێگای نیشتمانین".
ع
بیروڕا


