ئابووری
رێژه‌ى سووى بانكى كه‌مده‌كرێته‌وه و نرخى زێڕ گران ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره له‌سه‌ره‌تاى مانگى 12ى ئه‌مساڵ، جارێكى تر بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه و بڕیار له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى سو‌و بدات و به‌هۆیه‌وه نرخى زێڕ به‌رزبێته‌وه.
شاره‌زاو كۆمپانیا گه‌وره‌و بانكه جیهانییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا، به بڕیارى كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى سو‌و، جارێكى تر نرخى زێڕ به‌رزده‌كاته‌وه و پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى نرخى ئۆنسه به‌ربه‌ستى 4500 دۆلار بشكێنێت تا كۆتایی ساڵ.
له لایه‌كى تره‌وه، میلاد ئازار، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکانی XTB MENA به سكاى نیوزى عه‌ره‌بى راگه‌یاندووه "بانکی ناوەندی ئەمه‌ریکا لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بەرەو کەمکردنەوەی رێژەی سو‌و هه‌نگاو ده‌نێت".
باسى له‌وه‌شكردووه "كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى سو‌و نرخى زێڕ له بازاڕه‌كاندا گران ده‌كات و به‌هۆیه‌وه ئۆنسه به‌رزبوونه‌وه تۆمارده‌كات".\
ع
بیروڕا


