ئابووری
بەغدا بەنیازە پارەی گەنمی جووتیاران کەم بکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایکرد وەزارەتی بازرگانی عیراق پێشنیازیکردووە پارەی کڕینەوەی گەنمی جووتیارانی لە سەرانسەری وڵات کەمبکاتەوە.
نەوزاد شێخ کامیل،بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند "بەپێی پێشنیازەکەی بەغدا نرخی هەر تەنێک گەنم لە 850 هەزارەوە بۆ 700 هەزار دینار کەم دەکرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " بە هەموو شێوەیەک دژی ئەم پێشنازەن و بە نووسراو وەزارەتی بازرگانی عیراقیان ئاگادارکردووەتەوە کە نابێت پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم کەم بکرێتەوە".
ب ح

بیروڕا