گێتی
ئه‌مه‌ریكاو ئێران دژى یه‌كتر قسه‌یان كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، پێویسته ئێران رێژه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆمى بكاته سه‌دا سفر، ئێرانیش وه‌ڵامى ده‌داته‌وه.
مۆرگان ئۆرتێگاس، یاریده‌ده‌ری نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وتى "هێشتا ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئێران به‌شێوه‌ی فه‌رمی بكه‌وێته دانوستان، به‌ڵام به مه‌رجێك ئێران ئاماده‌ی گفتوگۆی راسته‌وخۆ و مانادار بێت".
وتیشى "یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه لای ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته بنچینه و پاشه‌كشه‌ی لێ ناكات ئه‌وه‌یه، له ئێران ده‌بێت كۆتایی به پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنرێت و رێژه‌كه‌ی سفر بێت، هۆشداریی ئه‌وه‌شی به ئێران دا تا بۆی ده‌كرێت له ئاگر دوور بكه‌وێته‌وه و هانا بۆ دانوستان و دیپلۆماسی به‌رێت".
له به‌رانبه‌ردا ئه‌میر سه‌عید ئێره‌وانی، نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ڵامی ئۆرتێگاسی دایه‌وه و وتى "ئێمه پێشوازی له هه‌ر جۆره دانوستانێكی دادپه‌روه‌رانه و مانادار ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێداگریی له‌سه‌ر داواكاریی پیتاندنی سفر له سه‌دا، پێچه‌وانه‌ی یاسا و مافی ئێرانه، چونكه ئێران ئه‌ندامی په‌یمانی قه‌ده‌غه‌كردنی په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمییه كه به NPT ناسراوه و مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی هه‌یه".
ع
بیروڕا


