گێتی

پارتی لوبنانی نوێ لەسەر رووداوەکانی حەڵەب هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


 پارتی لوبنانی نوێ لەسەر رووداوەکانی حەڵەب هاتە دەنگ
مەودا میدیا-

پارتی لوبنانی نوێ بڵاویکردەوە بە تووندترین شێوە ئیدانەی ئەو کردەوە توندوتیژییە رێکخراوانەی حەڵەب دەکەن کە هاووڵاتیانی مەدەنی کورد دەکەنە ئامانج.

پارتی لوبنانی نوێ رایگەیاند "پەلاماردانی هاوڵاتییانی کورد تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە، کە لە ئەنجامی کوشتن و تۆقاندن و ئاوارەبوونی زۆرەملێ لەسەر بنەمای نەتەوەیی و سیاسی سەرهەڵدەدات، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چەتەکانی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا لە رووی یاسایی و ئەخلاقییەوە بە بەرپرسیار دەزانن و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەن رێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ راگرتنی پێشێلکارییەکان و پاراستنی هاوڵاتییانی مەدەنی کورد"

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتیی سەربەخۆ بۆ لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی تێوەگلاون  لە کوشتن و ئاوارەکردنی هاوڵاتییانی کورد، رێگە نەدرێت بەبێ سزا دەرباز ببن".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan